جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سـاڵح موتڵه‌گ گوتوویه‌تی ئه‌و له لێـدوانه‌کانی پـێشـووی پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه که تیایاندا سه‌رۆک وه‌زیری نوری ئه‌لمالیکی به دیکتاتۆر ناوزه‌دکردبوو و هه‌روه‌ها تاوانباری کردبوو به تاک‌ڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا.
موتڵه‌گ له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت گوتووشیه‌تی ئه‌و بۆ نێو کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌ڕێته‌وه کاتێـک ڕێـکه‌وتنێـکی ڕاسته‌قینه بۆ چاکسـازی سـیاسی بکرێت.
موتڵه‌گ له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی ئه‌و لێـدوانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ که‌ناڵی ئه‌لعێراقیـیه‌ی داوه، شێوێنراوه، وه ده‌ڵێت ئه‌و تیایدا ڕه‌خنه‌ی توندی له مالیکی و شێوازی کارکردنی حکومه‌ته‌که‌ی گرتووه.