Accessibility links

حه‌شدی شه‌عبی: هه‌واڵی رزگارکردنی ته‌له‌عفه‌ر نزیکه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی که‌ریم نووری له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای عێراقی ده‌ڵێت "به‌هۆی هێرشه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خۆرئاوا، شڵه‌ژانێکی زۆر بۆ داعش دروست بووه‌ و سوپاش توانیوییه‌تی له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی شاره‌که‌ خێراتر بێت، ئێستا به‌ره‌و سه‌نته‌ری نه‌ینه‌وا ده‌چن."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شد که‌ له‌ شوێنێکی پڕ له‌ ژاوه‌ژاو وتوێژی له‌گه‌ڵ ده‌کرا باسی له‌ پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌کرد که‌ به‌م نزیکانه‌ هه‌واڵی خۆش راده‌گه‌یه‌نن، وتیشی "هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌کانمان روبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی خۆکوژی و ئوتومبیلی بۆمب رێژ کراو بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا نزیکین له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌."

تورکیا ناو به‌ناو لێدوانی سیاسی ده‌دات هه‌ر جاره‌و له‌ لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق، لای ئه‌وان چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ته‌له‌عفه‌ر هێڵی سووره‌، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ به‌رپرسه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ لێدوانی سیاسین و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، ئێستا تورکمانی شێعه‌ کوڕانی ته‌له‌عفه‌ر له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌که‌ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، تورکیا ئه‌گه‌ر ده‌ربه‌ستی تورکمانه‌، رێگه‌ی نه‌دایه‌ تورکمان بکه‌ونه‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ی داعش، تورکیا ده‌ربه‌ستی تورکمان نییه‌."

XS
SM
MD
LG