کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی سه‌رگه‌رمی هه‌ڵـدانه‌وه‌ی گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵن له باشوری به‌غدای پایته‌خت ئه‌وه‌ی باشـماوه‌ی سه‌دان له‌و که‌سـانه له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کانی سـاڵی 1991 دا کوژرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤ گوتی تا ئه‌م کاته ئێسک‌وپـروسکی پـتر له 350 که‌سیان له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی گوندی سه‌ر به شـاری حلـله هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.
زیا که‌ریم گوتی پاشـماوه‌ی ئه‌و مردووانه وا له لایه‌ن پـسـپـۆرانی پـزیشـکیـیه‌وه پـشـکنینیان بۆ ده‌کرێت و ئه‌نجامه‌کانی پـێشـکه‌ش به دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی ده‌کرێن.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌رپـرسـانی خۆجێی ده‌ڵێن گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که پاشـماوه‌ی جه‌سـته‌ی پـتر له هه‌زار که‌سی تێدایه، ئه‌وانه‌ی له ئاکامی یاخیبوونی شیعه‌کانی سـاڵی 1991 له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌دام حسێنی دکتاتۆره‌وه گولـله‌باران کرابوون.