Accessibility links

وردەکارى هێرشەکانى شەوى رابردووى داعش بۆسەر پێشمەرگە و حەشد لە خورماتو


بەرەبەیانى ئەمڕۆ پـێنجشەممە داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشى کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق لە ناوچەى زەرگەى خورماتو ، دواى شەڕێکى قورسى 3 کاتژمێرى هێرشەکانى داعش تێکشکێنران.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش لەچەندین قۆڵەوە پەلامارى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبیان لە سنورى خورماتو داوە."

بە وتەى بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، لە هێرشەکەى داعش دا دوو پلەدارى هێزى پێشمەرگە و سەربازێکى سوپاى عێراق گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها 14 پێشمەرگە و 11 سەربازى سوپا و حەشدیش بریندار بوون.

ناوچەى زەرگە کە دەکەوێتە باشور و باشورى رۆژئاواى خورماتو، بەشێکى گوندەکانى ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵى کۆنترۆڵى پێشەرگە و بەشەکەى تریشى لەژێر کۆنترۆڵى حەشدى شەعبى دایە.

عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى سەڵاحەدین ى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش زۆر جار لەناوچەى زەرگە تێکشکێنراوە ، بۆیە لەرێگەى هێرشى بەردەوامەوە دەیەوێت قەرەبوى هێرشە تێکشکاوەکانى بکاتەوە."

دەنگى ئەمەریکا رۆژى چوارشەمە لە زارى فەرماندەیەکى پێشمەرگەوە بڵاویکردەوە ، کە داعش بەدواى بەدیلى موسڵدا دەگەڕێت و لە سنورى کەرکوک و ناوچەى زەرگە پلانى بۆ هێرشکردن داڕشتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00

XS
SM
MD
LG