Accessibility links

هاشم هاشمی: له‌ عێراق گرفته‌ سیاسییه‌کان توندڕه‌وی دروست ده‌کات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ وتویژی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاشم هاشمی وه‌کو شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی دانیشتووی به‌غداد، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی کۆی عێڕاق به‌ تایبه‌تی ئه‌و شه‌ره‌ی که‌ له‌ موسڵ روده‌دات بۆ له‌ناوبردنی داعش، پێی وایه‌ که‌ داعش کۆتایی دێت، به‌ڵام له‌ داهاتوو ره‌نگه‌ به‌ شیوه‌و فۆرمی تر رکابه‌ری کردنی حکومه‌ت سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر گرفته‌ سیاسییه‌کان وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌. ده‌شڵێت "سه‌رکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌کان سه‌رکه‌وتنی کاتی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێڕاقی نه‌توانێت رێگاو میکانیزمی تازه‌ی‌ سیاسه‌تی حکومه‌ت بخاته‌ڕوو، گرفتی سونه‌کان گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بێت، چاره‌سه‌رییه‌کان کاتی ده‌بن."

ئه‌و چاودێره‌ پێی وایه‌ گرفته‌ سیاسییه‌کان بووته‌ هۆکاری شه‌ڕو شۆڕو سه‌رهه‌ڵدانی گروپی توندڕه‌و، لێره‌و له‌وێ. هه‌روه‌ها گرفتی ئابووری و ئاسایش. هۆشداری ده‌داته‌ حکومه‌تی عیڕاقی له‌ دووای نه‌مانی داعش که‌ ناتوانێ به‌وشێوه‌یه‌ی ، وتیشی "سونه‌کان پێوستییان به‌ ئاشته‌وایی نێوخۆ هه‌یه‌ تاوه‌کو کۆک بن له‌سه‌ر یه‌ک رابه‌ر که‌ به‌ ناوی سونه‌کانه‌وه‌ بڕیار بدات، هه‌روه‌ها لایه‌نی کوردو سونه‌ش ده‌بێت له‌وه‌ دڵنیابن که‌ سیاسه‌تی نوێی حکومه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌که‌و که‌س له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ دوورناخرێته‌وه‌ ، که‌ی ئه‌وه‌ روو بدات ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین وڵاتێکمان ده‌بێت که‌ هه‌موو عێراقییه‌کان تیایدا جێگه‌یان ببێته‌وه‌."

XS
SM
MD
LG