Accessibility links

حكومەتى عێراق فیرقەى عەباسى شەڕكەرى سوپاى رەوانەى كەركوک دەکات


حەشدى شەعبى و داعش لە ناوچەى بەشیرى باشورى كەركوک سەنگەرەكانى یەكترى بۆردومان دەكەن و حكومەتى عێراقیش هێزێكى بە چەكى قورسەوە لە بەغداوە ناردووەتە ناوچەكە بۆ دوورخستنەوەى داعش.

نازم كەهیە سەرۆكى پارتى دیموكراتى توركمانى سەربەخۆ لە ناحیەى تازە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"فیرقەى عەباسى قیتالى كە هێزێكى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراقە، بەچەكى قورسەوە رەوانەى ناحیەى تازە كراوە بۆ پشتیوانى كردنى حەشدى شەعبى و رووبەروو بوونەوەى داعش."

گوندى بەشیر گەورەترین گوندى پارێزگاى كەركوكە و دانیشتوانەكەى لەتوركمانى شیعە پێكهاتووە، كەماوەى زیاتر لەساڵێكە ئەو گوندە كەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵى داعشەوە و حەشدى شەعبى سەربارى چەندین هێرش ، نەیتوانیوە گوندەكە لەداعش پاكبكاتەوە.

عەمید روكن هەورامان محەمەد جێگرى فەرماندەى هێزەكانى پشتیوانى دووى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش لەناوچەى بەشیر حەشدى شەعبى چاوترسێن كردووە، بۆیە وەكو پێشمەرگە رێگەمان پێداون لەبەغداوە هێز بهێنن بۆ دوورخستنەوەى داعش."

ناوبراو وتیشى"ئەگەر حەشدى شەعبى تواناى دوورخستنەوەى داعشیان نەبێت، ئەوكات وەكو پێشمەرگە ئەو ئەركەیان لێوەردەگرینەوە و خۆمان ئەنجامى دەدەین."

حەشدى شەعبى نزیكەى 4 هەزار چەكداریان لەدەوروبەرى گوندى بەشیر جێگیركردووە و ، چەند جارێك لەلایەن پێشمەرگەوە داوایانلێكراوە ناوچەكە چۆڵ بكەن بۆ ئەوەى پێشمەرگە گوندەكە كۆنترۆڵ بكات ، بەڵام حەشد داواكەى رەتكردووەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00

XS
SM
MD
LG