Accessibility links

هێزەکانی عێراق دەچنە ناو فڕۆکەخانەی موسڵەوە


تەلەفیزیۆنێکی فەڕمی ڕایگەیاند هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی ئەمەریکا چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی موسڵ و بنکەیەکی سەربازییەوە.

‌صباح نەعمانی وتەبێژی دژە تیرۆریش بە تەلەفیزیۆنی عێراقی وت دەزگای دژە تیرۆر و یەکە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە بە ‌هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا ناسراون ئەمڕۆ زوو چوونەتە ناو بنکەی سەربازی غەزلانیەوە.

نەعمان وتیشی " بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی موسڵ و بنکەی سەربازای غەزلانیەوە بۆ دەرکردنی داعشی تیرۆریست. دەتوانین بڵێین پیویستمان بە کاتێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی دەست بەسەر فڕۆکەخانەکەدا بگرین."

شایەنی باسە دوای دەرکردنی داعش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ هێزەکانی عێراق هەوڵیاندا دەست بگرنەوە بەسەر فڕۆکەخانەکەدا و وەکو خاڵێکی دەستپێکردن بەکاری بێنن بۆ هێرشکردنە سەر بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ.

چەکدارانی داعش ساڵی 2014 کە دەستیان گرت بەسەر موسڵدا و هەروەها دەستییان گرت بەسەرفڕۆکەخانەکە و بنکە سەربازییەکەشدا کە دەکەوێتە نزیک ئەو ڕێگا خێرایەی کە بەغدا بە موسڵەوە دەبەستێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG