ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ره‌وشی ئاسایشیـیان له شاری که‌ربه‌لای پیرۆز به‌هێزکردووه، له‌و شوێنه‌ی به ده‌یان هه‌زار له شیعه‌کان له بۆنه‌ی عاشورادا تێـیدا وا خڕده‌بنه‌وه. ئه‌م بۆنه‌یه گرنگترین رۆژانی پیرۆزی شیعه‌کانه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کاربه‌ده‌ستانی عێراقی به‌لای که‌م 23 هه‌زار له پیاوانی ئاسایشیـیان به ده‌وری شاری که‌ربه‌لادا بڵاوکردۆ‌ته‌وه. ئه‌م شاره ده‌که‌وێته باشوری به‌غدای پایته‌خت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، به‌رپرسانی پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن دوێنێ بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وه و بۆنه‌گێڕانی شیعه ئاینزاکانی تێـیدا کرانه ئامانج و 3 که‌س بوونه قوربانی.
له لایه‌کی تره‌وه لێپرسراوانی عێراقی گوتیان رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیک به‌غدای پایته‌خت، به‌لای که‌م 4 که‌س له شیعه‌کانی بۆنه‌ی عاشورایان ده‌گێڕا کوژران .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه رێوڕه‌سمی عاشورا له لایه‌ن شیعه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گێڕدرێت و یاده‌وه‌ری کوژرانی ئیمام حوسه‌ینه ئه‌وه‌ی پتر له 1300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کوژرا و ناوبراو نه‌وه‌ی پـێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌ده.