کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیبوو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر سێ ماڵ له گوندێـکی نزیک به‌غدا و به لایه‌نی که‌م 24 که‌سیان کوشـتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م کوشـتارکاریـیه شه‌وی هه‌ینی له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب جه‌بور باشوری به‌غدا ڕوویداوه و قوربانیـیه‌کان به‌ر له‌وه‌ی گولـله به‌سه‌ریانه‌وه بنرێت ده‌سـتیان به‌ستبوونه‌وه. ده‌شڵێن 5 له قوربانیـیه‌کان ژنن. به لایه‌نی که‌م 7 که‌سی دیکه‌ش که ئه‌وانیش ده‌سـتیان به‌سـترابۆوه له هێرشه‌که ڕزگاریان بووه و نه‌کوژرابوون.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێن کۆی کوژراوه‌کان له‌م ڕووداوه‌دا 25 که‌س بووه، وه‌لی گوته‌بێژی ئاسایشی به‌غدا جه‌نه‌ڕاڵ قاسم ئه‌لموسه‌وی گوتی 24 که‌س کوژراون.
هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق چوار ده‌وری ناوچه‌که‌یان گرت و به لایه‌نی که‌م 25 که‌سیان به گومانی ئه‌م تاوانه ده‌سـتگیرکرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ڕابوون بوون، ئه‌و چه‌کداره سـووننانه‌ی حکومه‌ت پشـتگیریان ده‌کات و کاتی خۆی له ساڵانی 2006 و 2007 یارمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراقیان ده‌دا له شه‌ڕی دژی ئه‌لقاعیده که به‌وه‌ش ڕۆڵێـکی گرنگیان بینی له که‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراقدا.