کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له باکوری عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 22 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شـاری موسڵی باکوری عێراق ڕوویاندا و له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میاندا هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری کرایه ئامانج و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌رباز و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی سیڤیل.
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی دووه‌م هه‌ر له هه‌مان گه‌ڕه‌کدا بوو و پاش چه‌ند خوله‌کێـک له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م ڕوویدا، ئه‌ویش بووه هۆی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی چه‌ند که‌سێـکی دیکه.
هه‌رچه‌نده توندوتیژی له عێراقدا به به‌راورد به سـاڵانی 2006 و 2007 که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا میلیتانه‌کان ته‌قه و ته‌قینه‌وه به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوایـین زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدای پایته‌خت له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا که به هه‌مان شێوه بوون بوونه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌س و برینداربوونی 40 که‌سی دیکه.
کۆمه‌ڵی میلیتانی سووننی ئه‌نسارولئیسلام ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کان ڕاگه‌یاند.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه دوو بۆمب له ماوه‌ی 20 خوله‌که‌دا به دوای یه‌کدا ته‌قیونه‌ته‌وه و پاشـان بۆمبی سێـیه‌م ئه‌مبوڵانسێـکی کردووه‌ته ئامانج که خه‌ڵـکی برینداری بۆ نه‌خۆشـخانه هه‌ڵگرتبوو.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و شـاره ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه.