کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک له ناوه‌ندی شـاری سامه‌ڕا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی لای باره‌گایه‌کی پـۆلیس ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 12 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون و به لانی که‌م 22 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌کدا بووه که هێزێـکی پـۆلیسی تایبه‌ت به ڕووداوی ته‌نگه‌تاوی لێـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زوویه‌کی ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تیمی تایبه‌تی پـۆلیسـیان ڕه‌وانه‌ی سامه‌ڕا کرد به مه‌به‌سـتی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له ده‌می ڕێوڕه‌سمی ئاینی شیعه‌کان له شـاره‌که‌دا. سامه‌ڕا مه‌زاری هه‌ردوو ئیمام عه‌لی ئه‌لهادی و حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌سکه‌ری لێـیه که لای شیعه‌کان زۆر پـیرۆزن.