باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاری ئه‌و بۆ به‌خشینی ۲۹ ساڵ له حۆکمی زیندانی چێلسی منینگ که به‌رپرسیاری یه‌ک له گه‌وره‌ترین دزه‌کردنه‌کانی زانیارییه شاراوه‌کانی مێژووی ئه‌مه‌ریکاییه، بڕیارێکی دروست بووه و پێداگری لێده‌کات و پێی وایه به نسبه‌تی ئه‌و تاوانی که منینگ ئه‌نجامی داوه سزای دیوه و داد جیێبه‌جێ بوه.
چێلسی منینگ که له کاتی ده‌ست به‌سه‌رکردن پیاو بوو و ناوی برادلی بوو ساڵی ۲۰۱۰ و کاتێک وه‌ک پسپۆڕی زانیاری له سۆپای ئه‌مه‌ریکا کاری ده‌کرد به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار ڵاپه‌ره‌ی دیپلۆماتیک و ڕاپۆرتگه‌لی سه‌ربازی سۆپای ئه‌مه‌ریکا ده‌ست به‌سه‌رکرا و دواتر له ساڵی ۲۰۱۳ به ۳۵ ساڵ زیندان جه‌زا درا.
کۆماری خوازه‌کان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به تۆندی ڕخنه‌یان له ئاغای ئۆباما گرتوه و ده‌ڵێن به‌خشینی ۲۹ ساڵ له زیندانی منینگ په‌یامێکی هه‌ڵه به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌دات و به‌و مانا ده‌بێت که تاوانی هاوشێوه‌ی منینگ سزا نادرێت.
سیناتور مه‌ک که‌ین یه‌ک له‌و کۆماری خوازانه‌یه که ده‌ڵێت بڕیاری پرێزیدێنت ئۆباما بڕیارێکی زۆر هه‌ڵه بووه و حه‌ق وابوو که چێلسی منینگ بۆ ماوه‌یێکی درێژ له زیندان بمایێته‌وه چون به دزه کردنی ئه‌م زانیاریانه و بڵاو بونه‌وه‌یان، گیانی هه‌ندێک له هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به هوی بڵاو بونه‌وه‌ی نێویان که‌وتوه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
سیناتور مه‌ک که‌ین ده‌ڵێت ڕاسته به‌م به‌خششه‌وه سزای زیندانی منینگ به‌م زوانه ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام شه‌رمه‌زاری ئه‌وه‌ی کردویه‌تی قه‌ت ته‌واو نابێت.
له به‌رانبه‌ردا جاش ئێرنێست، وته‌بێژی کۆشکی سپی وتی که کاردانه‌وه‌ی کۆماری خوازه‌کان به به‌خشینی زۆرینه‌ی زیندانی منینگ راستی تێدا نیه چون دانێلد ترامپ سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مه‌ریکا که کۆماری خوازه پیش‌تر تارێفی له ویکی‌لیکس کردبوو که ئیمه‌یله هه‌ک کراوه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی بڵاو کردبوه‌وه.