پێنج شه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راك ئۆباما چاوی به‌و شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکاییه که‌وه‌ت که به‌م دواییانه له لایه‌ن ئێران ئازادکرا. هه‌ر له‌م ده‌یداره‌دا، سه‌رۆك چاوی به‌دایکی دوو شاخه‌وانه‌که‌ی تر که‌وه‌ت که هێشتا له تاران گیراوه‌ن.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت به‌رێز ئۆباما ویستی به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی ساراشۆرد بۆ ئه‌مه‌ریکا بکات پاش ئه‌وه‌ی زیادتر له ساڵێک بوو گیرابوو.
به‌رێز ئۆباما به شۆرد، دایکی، و دایکی دوو شاخه‌وانه‌که‌ی تری گووت ئه‌م بۆنه خۆشه تاڵیشی له‌گه‌ڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێن باوه‌ر و جاش فه‌تاڵ هێشتاش له ئێران گیراوه‌ن.
ساڵی پار، پاسه‌وانانی سنوری ئێران سێ شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکاییه‌که‌یان گرت پاش ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت له ئێراقه‌وه ده‌ربازی ناو سنوری ئێران ببون
شۆرد له مانگی رابوردوو ئازادکرا به که‌فاله‌تی 500،000 دۆلار. ئه‌و به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گووت ئه‌و و دوو به‌راده‌راکانی قۆربانیانی رۆشێکی خه‌راپ بوون.