ئاژانسی په‌یامنێری حکومه‌تی ئێران دوێنی ڕاپۆرتی کرد که به‌رپرسی ئاسایشی نیشتمانی مه‌جلیسی ئێران و به‌رپرسی کومیته‌ی ڕێبازی ده‌ره‌وه عه‌لائه‌دین برووجێردی گوتوویه‌تی که تێرۆرستان له له عێڕاق سوریا را نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری له ئێران دا پێک بهێنن.
له زمانی برووجێردی و له کاتی سه‌ردانی بۆ ده‌مشق دا هاتووه که گوتی، "بنکه‌کان له ئوردۆن هه‌ن که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و هۆی ئه‌م بنکه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی باشوور له سوریا دا چالاک بکات."
له ده‌مێکدا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌م دواییانه‌ی رێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵک له پاریس دا ده‌دوا، برووجێردی گوتی: "کۆبوونه‌وه لوتکه‌که‌ی مونافقین له پاریس که کاربه‌ده‌ستێکی عه‌ڕه‌بستانی سعودی و که‌سانی تر له لایه‌ن فه‌له‌ستینی داگیرکراو دا تێیدا به‌شدار بوون کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌و که‌سانه بوو که له باری سیاسیه‌وه شکستیان خواردووه."
ناوبراو گوتی که ئێران پشتیوانی له حکومه‌تی سوریا و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات که بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هێرشه‌کانی تێرۆرستی بوونته‌وه.