ئه‌نجومه‌نی فیدڕالی سویس به فه‌رمی راگه‌یاند ئه‌و وڵاته گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی له سه‌ر ئێران له ڕۆژی پێنج شه‌مه 13ی ئاگۆسته‌وه لاده‌بات و ئاماده‌یه پێوه‌ندی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربڵاوی له گه‌ڵ ئێران ببێت. ئه‌مه یه‌که‌مین وڵات ده‌بێت که دوای ڕێککه‌وتنی ناو‌کی ئێران، گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌وانی کورد دانیشتووی ئاڵمان له سه‌ر ئه‌و بڕاویه‌یه که لابردنی گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر ئێران له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری پێوه‌ندی بازرگانی ئێران له گه‌ڵ جیهان ده‌بێت و که‌مێکیش له کێشه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی بۆ به ده‌ست هێنانی ده‌رمان و که‌ره‌سه پزشکی یه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام کارتێکردنی له سه‌ر ڕۆڵی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوخۆی وڵات نابێت.