ئێران ده‌ڵێت قایل بووه به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاڵوگۆڕکردنی سووته‌مه‌نی ناو‌کی به‌شێـک له یۆرانیۆمی پـیتێنراوی به‌ره‌و تورکیا ڕه‌وانه بکات.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئێران و به‌ڕازیل و تورکیا له تاران هاتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپه‌ره‌ست ده‌ڵێت تاران قایل بوو به ڕه‌وانه‌کردنی 1200 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست نزم له به‌رامبه‌ر سـووته‌مه‌نی ناو‌کی پـیتێنراوی ئاست باڵا.
گوتیشی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌م ڕێـکه‌وتنه ئاگادار ده‌کاته‌وه.
جێی باسه دواترین ڕاپـۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی پـێشـنیاری ده‌کرد 1200 کیلۆگرام له یۆرانیۆمی پـیتێنراو له ئاسـتێـکی نزمدا که که‌مێـک زیاترێـکه له نیوه‌ی عه‌مباری ناو‌کی ئێران.
ئاژانسه‌که له مانگی دوودا عه‌مباره‌که‌ی به 2065 کیلۆگرام مه‌زه‌نده کردبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕازیل و ئێران و تورکیا گه‌یشـتنه ئه‌و ڕێـکه‌وتنه دوابه‌دوای 18 کاتژمێر له وتووێژکردن. گوتیشی چیدی سـزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژ به ئێران پـێویست ناکات.
هێشـتا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یاخود زلهێزه‌کانی تری جیهانی هیچ جۆره تێبینیـیه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـکه‌وتنه نوێـیه نه‌داوه.