Accessibility links

حیسام ده‌ست پیش: چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی سیاسی له‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵه‌یه‌

  • شاهێد عەلەوی

Hisam Dastpeysh

Hisam Dastpeysh

هه‌ر دو حیزبی کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕ و کومه‌ڵه‌ی زه‌حمتکێشان رایان گه‌یاند که که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری تێروریستی.

هه‌رچه‌ند کۆمه‌لێک له چاودێرانی سیاسی چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که دوای ریکه‌وتنی ناوه‎کی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 جورێک له کرانه‌وه‌ی سیاسی له ناوخۆی ئێران بێته ئاراوه، به‌ڵام بنه‌ماله‌ی سیروان نژاوی به‌ند کراوی سیاسی که پێشتر له به‎ندیخانه‎ی ورمێ وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌وریز گویزرابوه‌وه، روژی یه‌کشه‌ممه رایان گه‌یاند که به‌رپرسانی ئه‌منی ئاگادارایان کردونه‌ته‌وه که سیروان له سیداره دراوه.

له هه‌مان کاتدا، هه‌ر دو حیزبی کومه‌له‌ی شورشگیر و کومه‌له‌ی زه‌حمتکیشان رایان گه‌یاند که که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری تروریستی.

حیسام ده‌ست‌پیش ماموستای زانستگه‌لی سیاسی زانکوی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولیر و به‌رپرسی مالپه‌ری دیپڵۆماسی بو کوردستان له ئه‌م وت و ویژه‌ له گه‌ل شاهید عه‌له‌وی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به‌وه ده‌دات که چاوه‌روانی کرانه‌وه‌ی سیاسی له کوردستاندا، چاوه روانیه‌کی ناواقعیانه‌یه.

XS
SM
MD
LG