Accessibility links

خامنەئی ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و ئیسڕائیل دەگرێت


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی دەڵێت هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسڕائیل قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر ناکەن.

خامنەئی وتی " هەندێک کەس پێی وایە لە ڕێی ناچارکردنی وڵاتانی دراوسێوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئیسڕائیلدا کێشەکە چارەسەر دەبێت، ئەوان هەڵەن."

لێدوانەکەی خامنەئی دوای ئەوە هات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی دووشەممە وتی واشنتن خەریکە ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی پاکێجێکی ئاسایش بۆ سعودیە، ئەگەر سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە.

پێش دەستپێکردنی جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس لە غەززە، سعودیە لە گفتوگۆدا بوو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا، بەڵام دوای دەستپێکردنی جەنگەکە گفتوگۆکان ڕاگیران.

ئێران دانی نەناوە بە ئیسڕائیلدا و لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ساڵی 1979 ەوە پشتیوانیکردنی لە پرسی فەلەستینییەکان کردووە بە ئەرکی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەیدا.

خامنەئی وتی " دەبێت فەلەستین بگەڕێندرێتەوە بۆ فەلەستینییەکان."

وتی " دەبێت ڕژێمی خۆیان پێکبهێنن، سیستمی خۆیان. ئەو کاتە ئەو سیستمە دەبێت بڕیار بدات چۆن مامەڵە لەگەڵ زایۆنییەکاندا بکات."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG