به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر ئێرانیه‌ک سه‌ردانی ئیسرائیل بکات ده‌شێت سزاکه‌ی بگاته ماوه‌ی 5 ساڵی زیندانیکردن.
پێشتر هه‌ر ئێرانیه‌ک بچوایه‌ته ئیسرائیل ته‌نها سێ مانگ له زیندان ده‌نرا.
په‌رله‌مانی ئێران تاووتوێی ئه‌و بڕیاره‌ی کردووه.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنه نوێیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نیگه‌رانیه ئاسایشیه‌کانی تارانه به‌رامبه‌ر ئیسرائیل که به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی داده‌نێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فرانس پرێس ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئێران گوتویه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی سیخوڕایه‌تیکردنی ئیسرائیلی ئاشکرا کردووه و هه‌روه‌هاش تاران ڕایگه‌یاندووه خه‌ڵکی ئێرانیش ده‌ستگیرکراون به هۆی قسه و باسی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به مۆساده‌وه ، واته ده‌زگای موخابه‌راتی ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ئێران ڕایگه‌یاندووه مه‌جلیسی شورا ده‌سکاریکردنی یاسای پێشوی وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ندکردووه بۆ زیادکردنی ماوه‌ی زیندانیکردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌که‌ن و سزاکه‌ش له 2 ساڵه‌وه هه‌تا 5 ساڵ ده‌بێت.