پـرۆفیسۆره فهرهنسـیـیهکهی 10 مانگ له تاران به تۆمه‌تی سیخوڕێتی گلدرابۆوه گه‌ڕایه‌وه فه‌ره‌نسـا.
کلاوتێ ڕێس 24 سـاڵان ته‌مه‌ن دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته فه‌ره‌نسـا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلای سـارکۆزی کۆبۆوه.
ڕێس له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئێرانی ئازادکرا دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی سـزایه‌کی دارایی به بڕی نزیکه‌ی 300 هه‌زار دۆلار دا به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی.
ڕێس له سـاڵی پار ده‌سـتگیرکرابوو له ئاکامی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن له میانه‌ی ڕه‌وشی دوای هه‌ڵبژاردنی مشـتومڕ کراو له‌سه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا.
دادگای تاران فه‌رمانی 10 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر دابوو، به‌ڵام خانمی 24 سـاڵان ته‌مه‌ن ته‌نها 6 هه‌فته‌ی له گرتووخانه‌یه‌کی ئێرانی به‌سه‌ر برد به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بکرێت.
له دوای ئازادکردنیشی له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له تاران مابۆوه.
ئازادکردنه‌که‌ی ته‌نها دوای چه‌ند ڕۆژێـک هاتووه که دادگایه‌کی فه‌ره‌نسی له دۆسێـیهکی جودا داواکاری ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه بۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێـکی ئێرانی که تاوانبارکراوه به پـێشـێلکردنی ئابڵۆقه‌ی دژی ئێران له ڕێی گواسـتنه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای قه‌ده‌غه‌کراو به‌ره‌و تاران.