چه‌ندین بومه‌له‌رزه له ناوچه دوره ده‌سته‌کانی باشوری ئێرانی داوه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 32 که‌س برینداربوون.
سه‌نته‌ری زه‌ویناسانی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت بومه‌له‌رزه‌یه‌کی که گوڕه‌که‌ی 5.1 پله بووه به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به درێژایی سـنووری نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی فارس و هورموزگان له ناوچه‌که‌ی داوه.
نزیکه‌ی 12 خوله‌ک پاش ئه‌وه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی تر به گوڕی 5.1 پـله و دوابه‌دوای ئه‌ویش چه‌ندین له‌رینه‌وه‌ی تر ڕوویاندا.
میدیای ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و بومه‌له‌رزانه زیانی گیانی و ماڵی به چوار گوند گه‌یاندووه.
ڕاپۆرته‌کانی میدیا ده‌شڵێن له دورگه‌ی کیشی که‌نداویشدا هه‌ست به‌و بومه‌له‌رزانه کراوه.
شایانی باسه وڵاتی ئێران که‌وتۆته سه‌ر ئه‌و هێڵه جوگرافیایه‌ی که زیاتر بومه‌له‌رزه ده‌یگرێته‌وه.