Accessibility links

ئازاری سێکسی منداڵان ده‌ره‌نجامی ڵاواز بوونی چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌خلاق و فه‌شه‌ل هێنانی ده‌زگا به‌رپرسیاره‌کان له کۆمه‌ڵگای ئێراندایه‌


 دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی

ڕۆژ نیه‌ له‌ میدیاکانی ئێراندا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ ئازاری منداڵان و له‌ وانه‌ ئازاری جه‌سته‌یی و سکسی ئه‌وان بڵاونه‌بێته‌وه‌. له‌ نوێترین هه‌واڵ له‌ ئه‌و پێوه‌ندییه‌دا هاتبوو که‌ کچێکی ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی خۆێندکار له‌ گوندێکی باژاڕی زه‌نجان بۆته‌ قوربانی ده‌سترێژی سکسی مامۆستاکه‌ی خۆی.

زیادبوونی هه‌واڵی ئاوا له‌ کۆمه‌ڵگای ئاینی ئێران ده‌بێت وه‌ک نیشانه‌یه‌ک له‌ تێکڕووخانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا ببینرێت، یان ئه‌مانه‌ ته‌نیا دیارده‌یه‌کی پێوه‌ندیدار به گۆڕانێکانی سه‌رده‌مه و ده‌رنجامی مۆدێرنیته‌یه؟

ئاێین و یاسا و هه‌روه‌ها و کولتوری پیاوسالار چه‌ند کاریگه‌ریان له‌ سه‌ر دیارده‌ی ئازاری سکسی منداڵان هه‌یه‌؟ یاسا ئه‌م جۆره‌ کرده‌وه‌یه‌ وه‌ک تاوان پێناسه‌ ده‌کات یان نا؟ له‌ کولتوری ئێراندا، به قوربانییه‌که‌ ڕێگه ده‌درێت باسی ئازاره‌کانی بکات یان وه‌ک تاوانبار چاوی لێ ده‌کرێت و لۆمه‌ی ده‌که‌ن؟

بۆ تاوتوی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتورخالید ته‌وه‌کۆلی، کۆمه‌ڵناسی دانیشتووی سه‌قز له‌ پارێزگای کوردستانی ئێران وتووێژمان کردووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:44 0:00

XS
SM
MD
LG