ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ده‌ڵێت، کاربه‌ده‌ستانی وڵات 7 ئه‌ندامی گومان‌لێـکراوی تۆڕی قاعیده‌یان له نزیک سنووری عێراق ده‌ستگیر کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی ئێرنای ئێرانی دوێنێ له زاری ئه‌وه‌ی به سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له مه‌سه‌له‌که‌ی وه‌رگرتووه ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایسی ئێرانی ئه‌و 7 گومانلێـکراوه‌یان له شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شتی سه‌ر به پارێزگای ئازربیجانی خۆرئاوای وڵات ده‌ستگیرکردبوو.
هاوکات راپۆرته‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که به‌رپرسانی ئێرانی ناسنامه‌ی ئه‌ندامانی گوایه قاعیده‌یان مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستنیشان کردبوو ، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌ی ئه‌وه نیـیه که ئایا که‌سه‌کان ئێرانی یان که‌سانی ده‌ره‌کی بووبن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه راپۆرتی په‌یوه‌ستی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی گوتی: ده‌ستگیرکراوان بیروباوه‌ڕی وه‌هابیان بڵاوکردبووه‌وه، ئه‌وه‌ی شێوازێکی توندی ئیسلامی سونه‌ئاینزایه و له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی په‌یڕه‌وی ده‌کرێت و هه‌وڵی داوه ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی له نێوان سوونـنه و شیعه‌دا بخولقێنێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایـیدا زۆر که‌م هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی قاعیده‌ی راگه‌یاندبوو. وا بڕوا ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له کارگێڕانی تۆڕی قاعیده ڕوویان له ئێران کردبێت دوای داگیرکردنی ئه‌فغانستان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووخاندنی حکومڕانی تاڵیبان له ساڵی 2001 دا له ئه‌فغانستان.