رێکخراوی یونسێف راپۆرتێکی نوێی له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا راده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه هێشتا له چه‌ند وڵاتێکی جیهاندا به‌ر بڵاوه، به‌ڵام تێڕوانین و هه‌ڵوێستی مێینه به‌رامبه‌ر به خه‌ته‌نه‌کردن گۆڕاوه.
به ده‌یان ملیۆن کچ و ژن له جیهاندا خه‌ته‌نه کراون و ساڵانه سێ ملیۆن کچ له ئه‌فریقا ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌کردن ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه به رێژه‌یه‌کی به‌رز له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، دکتۆر تاهیر هه‌ورامی ده‌رباره‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه له کوردستانی عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رسنگرتنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌دوێت.
بۆ بیستنی ته‌واوی گفتوگۆی هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز له‌گه‌ڵ دکتۆر تاهیر، فایلی ده‌نگی ده‌ستی چه‌پ کلیک بکه.