ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پیاوانی بیرۆی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به FBI به‌ر له هێرشه تێرۆریـیه‌که‌ی سـاڵی 2008 ی مۆمبای ئاگادارکرابوونه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی مه‌شق و ڕاهێنانی له پاکسـتان کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام دا و ئه‌م که‌سه ئه‌مه‌ریکایی‌یه یارمه‌تی له پـلانڕێژی هێرشه‌که‌دای هه‌بوو.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پـیاوانی FBI ئه‌و زانیاریه‌یان له‌سه‌ر ده‌یڤد کۆڵمن هێدلی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه له سـاڵی 2005 دا پـێدرابوو.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار له مه‌سه‌له‌که ده‌دات و ده‌ڵێت هاوسه‌ری ده‌یڤد کارمه‌ندانی بیرۆی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی گوتبوو مێرده‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی چڕوپـڕی له‌گه‌ڵ گرووپی میلیشـیای (له‌شـکر تیبه) گردبوو و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ توندڕه‌وان له په‌یوه‌ندیدا بووه.
ڕاپـۆرته‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات ده‌یڤد هێدلی پـێنج جار سه‌ردانی مۆمبای کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ناوچه‌یه‌دا به‌گه‌ڕێت و شوێنی هێرشه‌که له‌و شـاره‌ی هیندســتان دیاری بکات.