Accessibility links

هەڵبژاردن لە هیندستان بەڕێوە دەچێت


بەرپرسان دەڵێن ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆر لە هیندییەکان لە قۆناغی یەکەمین گەورەترین هەڵبژاردن لە جیهاندا ڕوویان کردە سندووقەکانی دەنگدان و دەنگییاندا، لە کاتێکدا کە سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مۆدی هەوڵ دەدات لەسەر پرسەکانی وەکو گەشەکردن و خۆشگوزەرانی و نەتەوەپەرستی هیندو بۆ سێیەمین جار وەکو سەرۆک وەزیر هەڵبژێردرێتەوە.

هەڵبژاردنەکە دوو لایەنی سەرەکی ڕووبەڕووی یەکتر دەکاتەوە، پارتی بهاراتیا جەنەتای مۆدی و هاوپەیمانییەک کە لە دوو دەرزەن پارتی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتوون و جەخت لە " پێویستییەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە دیموکراسییەکان " لە هیندستاندا.

سێ کاتژمێر دوای کۆتایی هاتنی دەنگدانەکان، لە داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت کە ڕێژەی بەشداریکردن لە سەدا 40 بۆ لە سەدا 68 بووە، لە سەدا 40 لە ویلایەتی بیهاری باکوور و لە سەدا 68 لە ویلایەتی تریپورای باکووری ڕۆژهەڵات بووە.

دەنگدانەکەی ڕۆژی هەینی یەکەم قۆناغی هەڵبژاردنەکان بوو لە کۆی 7 قۆناغ، لە قۆناغی یەکەمدا 166 ملیۆن دەنگدەر لە سەرانسەری 21 ویلایەت و ناوچەدا دەنگییان داوە.

نزیکەی یەک ملیار کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی هیندستاندا دەنگ بدەن کە زۆرترین دانیشتووی هەیە لە جیهاندا، هەڵبژاردنەکانیش تاوەکو 1 ی مانگی شەش بەردەوام دەبێت، لە 4 ی مانگی شەشیشدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG