به‌رپـرسان له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی هیندستان ده‌ڵێن به‌لای که‌م 126 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه به هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌یی دروستکراوی خۆماڵی ،ئه‌وه‌ی له پێکهاته‌که‌یدا ماده‌ی ژه‌هراوی میثانۆلی تیدابووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌لکه‌هوله‌یان خواردبووه‌وه زۆربه‌یان کارێکار و که‌سانی هه‌ژارن و شه‌وی سێشه‌ممه ڕابردوو له نزیک گوندی سانگامپوور له ستانی به‌نگالی خۆرئاوا کڕیویانه.
به‌رپرسانی پۆلیسی هیندی ده‌ڵێن هێزه‌کانیان 7 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه که ئه‌و کوهله ژه‌هراویه‌یان دروسـتکردووه و فرۆشتوویانه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپرسانی هیندی ئاگاهی ئه‌وه‌یان داوه که ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه زیادبکات، هاوکات به ده‌یان له‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لکه‌هوله ژه‌هراوی بوون وا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌کانی خۆجێی ناوچه‌که چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ، ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌وای ستانی به‌نگالی خۆرئاوا په‌یمانی دا ڕێوشوێنی توند له دژی دروستکارانی مه‌ی قاچاغ بگرێته‌به‌ر ، ئه‌وانه‌ی زۆر جار بۆ زیادکردنی رێژه‌ی ئه‌لکه‌هولی نێو مه‌یه‌که ماده‌ی کیمیایی به‌کاردێنن.