هه‌تا دێت و گوشاره‌کانی ڕۆژئاوا و به تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران توندتر ده‌بن، هاوکات ئسرائیلیش وتار و زمانی ڕاگه‌یاندنی به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی زبر تر کردووه.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی توێژه‌ره‌وه له زانکۆی ستۆکهۆڵم له سوید ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل له ڕووی لێدانی ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ن و ئێرانیش ئه‌مه باش ده‌زانێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل جیدی ببوایه له‌و کاره‌دا ئه‌وا به ئاشکرا ڕاینه‌ده‌گه‌یاند، چونکه له ڕابردوودا که له ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌کانی عێراق و سوریای دا به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.