سه‌باره‌ت به ڕووداوه سـیاسیـیه‌کانی سـاڵی 2010 ی ئێران هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نیـیه له به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی دانه‌واندن بکات به شێوه‌یه‌ک شـیانی قبوڵ بێت له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڵاتانی دیکه، ئه‌وانه‌ی پـێـیان ده‌گوترێت وڵاتانی 5 +1 . ئه‌مه وایکردووه ئێران زیاتر دوربکه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها زه‌مینه خۆشبێت بۆ جۆرێـک له سیاسه‌ت که له ئه‌مه‌ریکا پـێی ده‌گوترێت سیاسه‌تی (Containment) یان به‌ربه‌ستکردن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له به‌رامبه‌ر یه‌کێتی سۆڤێت گرتیـیه پـێش و سه‌ر ئه‌نجام به پـێی لێـکدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان یه‌کێتی سۆڤێت له ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵوه‌شـایه‌وه و ئه‌مه‌ریکا له‌و ململانه‌یه‌دا به سه‌رکه‌وتوویی هاته‌ده‌رێ. وه‌هاش پـێده‌چێت که مل نه‌دانی ئێران و سووربوونی له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی بڕوایه‌کی وه‌های لای ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دروستکردبێت که سـتراتیجیـیه‌تێـکی له‌و شێوه‌یه له به‌رامبه‌ر ئێرانیشـدا بگرنه‌به‌ر و له کۆتاییدا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بگۆڕن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:43 خوله‌كه.