بۆ دووه‌م ڕۆژه ئه‌و خۆڵه‌مێشه زۆره‌ی له گڕکانی ئایسلاندا به‌رزبۆته‌وه بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا، هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شتیارانیش له فڕۆکه‌خانه‌کاندا گیریان خواردووه که بێ وێنه‌یه له‌وه‌ته‌ی له 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کان کرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.
ئاژانسی کۆنتڕۆڵـکردنی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر ئه‌وروپا Eurocontrol ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ڕۆژی هه‌ینی 17 هه‌زار گه‌شـتی ئاسـمانی هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه و تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌شڵێن نزیکه‌ی نیوه‌ی گه‌شـته‌کانی نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای باکور و هه‌روه‌ها نێوان ئه‌وروپا و ئاسـیاش ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵوه‌شـاونه‌ته‌وه.
تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌م خۆڵه‌مێشه کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر گه‌یشتنی ڕێبه‌رانی جیهان بۆ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پـۆڵه‌ندا تا له‌وێ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی لیخ کاچینسکی سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندی کۆچکردوو بکه‌ن. کاربه‌ده‌ستانی پـۆڵه‌ندی ته‌نها گه‌شـته‌کانی سه‌ر باکوری وڵاته‌که‌یان ڕاگرتووه.
شـایانی باسه ئه‌م گڕکانه ڕۆژی چوارشه‌ممه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئایسلاندا ته‌قیـیه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خۆڵه‌مێشه‌ی تا به‌رزایی 8 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و ئاسـمان هه‌ڵی داوه هه‌روه‌ها پارچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بهسـتهڵهکی ناوچه‌که‌شی تووانۆتهوه و لافاوی لێـکه‌وتۆته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه به سه‌دان که‌س ماڵوحاڵی خۆیان جێـهێشـتووه.