Accessibility links

2013 ساڵێکی مه‌رگهێنه‌رانه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان


ئاڕم یان لۆگوی کۆمیته‌ی پارێزگاری له‌ ڕۆژنامه‌نووسان بنکه‌ له‌ شاری نیویوڕک
ئاڕم یان لۆگوی کۆمیته‌ی پارێزگاری له‌ ڕۆژنامه‌نووسان بنکه‌ له‌ شاری نیویوڕک

ئێران هەروا دووهەم بەندیخانەی هەرە گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان لە جیهان دایە.

ئازادی چاپه‌مه‌نی

کومیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان دەڵێت ساڵی ٢٠١٣ ساڵێکی مەرگهێنەرانە و جێگای مەترسی بۆ ڕۆژنامەنووسان بوو، لە گەڵ ٧٠ کەس کوژرا و زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەندکراون. ئەو گرووپەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان هەروەها هوشداری سەبارەت بە پڕۆگرامەکانی به‌ نه‌هێنی چاودێری کردن ده‌دا کە ئاستەنگێکی نوێ بۆ ئازادی چاپەمەنی یە. لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مارگارێت بەشیرMargaret Besheer زانیاری زیاتر دابین دەکات.

بۆ نزیکه‌ی ٣٠ ساڵان، کومیتەی پاریزگاری لە ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهان دا هەوڵی داوە دۆخی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بزانێت.

ڕاپۆرتی کومیتەکە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر چاپەمەنی کە ڕۆژی چوار شەمە بڵاو بۆوە، دەڵێت سوریا بە کوژرانی ٢٩ کەس پارەکە، هەروا هەرە وڵاتی جێگای مەترسی لە جیهان بۆ ڕۆنامەنووسان دایە. ڕفاندنی پەیامنێرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەروەها لە زیاد بوونه‌ و دەیان پەیامنێر ولاتەکەیان جێ هێشتووە.

سوریا تەنیا وڵاتێک نیە کە ئاستێکی وا خراپی هەبێت. ڕێکخەری پرۆگرامی کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووسان بۆ بەشی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باکوور شەریف مەنسوور ئاماژەی بە ئیران و عێڕاق و میسر کرد کە هەموو شوێنەکانیان جێگای نێگەرانی یە.

مەنسوور:

" ئێران هەروا دووهەم بەندیخانەی هەرە گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان لە جیهان دایە؛ بە پێی بەڵگەی ئێمە ٣٥ ڕۆژنامەنووس لە کۆتایی سال دا لە بەندیخانە دا بوونە. ئێمە هەروەها چاوڕوانی ئەو هەڵسەنگاندنەین داخۆا سەرۆک ڕووحانی بەڵێنی یەکان سەبارەت بە ئازادی چاپەمەنی بە جێ دەگەیەنێت یان نا."


شەریف کوتی میسر هەرە ولات لە ئاستی خراپ لە پرۆسەی تۆمار کردن دابووە. بۆ یەکەم جار لە لیستی کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووساندا وەک یەکەم وڵات لە پلەی نۆهەم دایه‌ کە ڕۆژنامەنووسان تێیدا بەندکراون، و هەڵبەت لە دوای سوریا و عێڕاق بوو بە سێهەم هەرە شوێنی خۆیناوی بۆ کاری چاپەمەنی.

عێڕاق هەروا شوێنێکی گەورەی جێگای نێگەرانی یە، لە گەڵ ١٠ کارمەندی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ساڵی ٢٠١٣ دا کوژران و گەلێکیش وڵات جێ دێڵن. کومیتەکە دەڵێت کاربەدەستانی حکومەتی هەریمی کوردستان و بەغدا بەردەوام هەوڵیان داوە لە ڕێگای بەندکردن، حاشا لە ئیعتبار و مافەکانی ئەوان بکه‌ن و هێرشیان بۆ سەر ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن بردوە.

کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووسان هوشداری دەدات کە ڕووسیا و تورکیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر سەرکوتکارانه‌تر بوونە. ڕێکخەری پڕۆگرامی ئۆڕووپا و ئاسیای ناوەندی نینا ئوگنیانۆڤا دەڵێت کە تیشک خستنە سەری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سەر ڕووسیا لە بەر یاری یەکانی ئۆلەمپیک لە سۆچی یارمەتی بە کەمکردنەوەی بەربەستەکانی چاپەمەنی لە لایەن رووسیا لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو دا نەکردووە.

ئۆگنیانۆڤا:

"ڕووسیا لە ڕیگای ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی بوروکراتی، بەندکردنەکانی پێشگیری کردن، پشکێنەکانی بە مەبەستی سیاسی و دادگایی کردن، ئاستەنگ ساز کردن و سانسۆڕکردنی ڕاپۆرتەکانی گرینگ بۆ بلاوکردنەوە و ترس وەبەرنانی سەرچاوەکان ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای ترس وەبەرنان کە بۆتە هوی ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ تووشی خۆ سانسووری بن."

له‌ هه‌مان کاتدا تورکیا بۆ دوو ساڵی بەردەام زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی بەندکراوی هەبوو، هەڵبەت دوای ئێران و چین، لە گەڵ ئەوەی ٤٠ پەیامنێری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لە بەندیخانە هەبوو.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، لە ئاسیا هونگ کۆنگ، سەردەمێک شوێنێکی ئارام بۆ ڕاپۆرت ئامادە کردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە چین، کە ئیستا نیە، زۆرتر تووشی خۆ سانسۆر کردن بوە و کەمتر ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە چین بوە.

لە کاتێکدا لە ئافریکا، ئازادی یەکانی چاپەمەنی لە ئێتیۆپیا، سومالیا، کۆماری دێمۆکڕاتی کۆنگۆ و گامبیا لە مەترسی دان. هەروەها دیارده‌ی نالەبار لە هێندێک وڵاتی زیاتر دیمۆکڕاتیک هەبوون لە نێویان دا تانزانیا، زامبیا، کێنیا، لیبریا و ئافریکای باشوور.

کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووسان هەروەها لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە کاردانەوە و سەرئەنجامەکانی لە ئاردا بوونی زانیاری ئەویش لە ئاکامی نموونەی سیخوڕیکردنی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەمەریکا و بە کارهێنانی خستنە ژێر چاودێری ئەلکتڕۆنی نیگەرانی هێناوەتە گۆڕێ.

سەرنووسەری بەڕێوەبردنی گشتی کومیتەکە جوێل سایمون کوتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بەرپرسایەتی یەکی گرنگی سەبارەت بە مسۆگەر کردن مافی ئازادی دەربڕین ئەویش لە کردەوەدا هەیە.
XS
SM
MD
LG