Accessibility links

حسێن عه‌لی که‌مال: ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له‌ به‌غدا بۆ لوتکه‌ی عه‌ره‌بی گیراوه‌

  • Haider Karim

کاربه‌ده‌سـتێـکی پایه ‌به‌رزی ئاسایشی عێراقی گوتوویه‌تی ئه‌لقاعیده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بنکۆڵکردنی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری عه‌ره‌بی کردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنانه‌ی حکومه‌تی عێراق گرتوونیـیه‌ته‌به‌ر بۆ دابینکردنی باری ئاسایش حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری کردووه‌.

به‌ڕێز عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت وه‌کو حکومه‌تی عێراق چه‌ند ڕێـگایه‌کمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی و سه‌لامه‌تی کۆنگره‌که‌ به‌جێ‌بهێنین. وه‌کو له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وز که‌ لوتکه‌که‌ی لێـکۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی هاشمی که‌وا یه‌ک له‌ پاسه‌وانه‌کانی له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا له‌ به‌غدا گیانی له‌ده‌سـتداوه‌، عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت لیژنه‌ی پـزیشـکی ده‌توانێت بڕیار بدات هۆکاری مردنی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی هاشمی چی بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه ‌بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:00 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG