له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه ڕاپۆرت و ده‌نگ و باس بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه ده‌سته‌یه‌ک له له‌شکه‌ری تورکیا هاتونه‌ته کوردستانی باشور بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رانی پارتی کارگه‌رانی کوردستان، ئه‌ڵبه‌ته به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و راپۆر‌تانه‌یان به راست نه‌زانیون و پ.ک.ک ش ده‌ڵێت تورکیا پێ ناکرێت گریلایێکیان ده‌ستگیر بکات تا بگاته رێبه‌رێکیان.
ڕۆژنامه‌وان هیوا گو‌ڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه چاوی لێبکه‌ێن له سه‌ده‌کانی 18، 19 و 20 دا به ڕاده‌ستکردن وه یاخود به ده‌سته‌وه‌دان وه یاخود ده‌سته‌مۆکردنی سه‌رانی جۆڵانه‌وه کوردیه‌کان، ئه‌و جۆڵانه‌وه‌انه ئیتر تێدا ده‌چون، هه‌مان سیناریۆ له سه‌ر به‌رێز ئۆجه‌لان دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پیاده کرا، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌و سیناریۆه له‌گه‌ڵ سیناریۆه‌کانی پێشوودا سه‌رکه‌وتوتر نه‌بوه و ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ر به‌رده‌وام بوه، به‌ڵام به‌و ئازمایش و تاقیکردنه‌وانه‌ی که پارتی کرێکارانی کوردستان به تاێبه‌تی سه‌رانی هه‌یه‌تی زۆر ئه‌سته‌مه بۆ له‌شکه‌ری تورکیا له کارێکی وه‌هادا سه‌رکه‌وتو بیت. گو‌ڵ مه‌حه‌مه‌دی ده‌شڵێت پ.ک.ک وه‌کو دار به‌ڕویه، هه‌م ریشه‌ییه و هه‌م په‌ل و پۆی هه‌یه، له په‌ل و پوه‌که‌ی ده‌ده‌ی ڕیشه‌کانی بڵاو ده‌بنه‌وه، له ڕیشه‌که‌ی ده‌ده‌ی په‌ل و پوه‌که‌ی ده‌گه‌شێته‌وه، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه بکرێت باسی ئه‌وه بکه‌ێن پ.ک.ک تێدا ده‌چێت.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی15:04خوله‌که.