Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: گرژیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق

  • Haider Karim

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: گرژیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: گرژیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق

هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری شـاره‌زایانی سیاسی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵـکیش پـێشـبینیـیان ده‌کرد له‌ پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق گرژیـیه‌ سیاسیـیه‌کان زیاتر قوڵ بـبن و بارودۆخی ناهه‌موار جارێـکی دیکه‌ به‌رۆکی وڵاته‌که‌ بگرێته‌وه‌.

پاش ته‌واوبوونی پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی داوای لێ‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له‌ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر سـاڵح موتڵه‌گ کرد، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند چاوپـێـکه‌وتنێـکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ مالیکی گرت و به‌ گه‌وره‌ترین دیکتاتۆری عێراقی ناوبرد. هه‌ر زۆری نه‌خایاند جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی ئه‌ویش تاوانبارکرا به‌ پـیلانگێران بۆ تیرۆرکردنی کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی حکومه‌ت‌.

هاوکات لایه‌نی به‌رامبه‌ریش که‌ لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌یه‌ به‌شـداریکردنی ئه‌ندامانی له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سارد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسته‌که‌ داوای دانانی که‌سێـکی دیکه‌ له‌ شوێنی مالیکی کراوه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێ له‌ وڵاته‌که‌دا سـازده‌کرێت.

هه‌رچه‌نده‌ کورد به‌شێـک نیـیه‌ له‌م کێشه‌یه‌، به‌ڵام ڕۆیشتنی تاریق ئه‌لهاشمی بۆ کوردسـتان و سووربوونی حکومه‌تی مالیکی بۆ ڕاده‌سـتکردنی، لایه‌نی کوردی خسـتۆته‌ خاڵێـکی ناخوازراوه‌وه‌.

لێرده‌ا چه‌ندین پـرسیار گه‌ڵاڵه‌ ده‌بن، ئه‌ویش:
ئایا کورد هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت؟
ڕاسته‌ هاشمی ده‌سـتی له‌ کاری تێرۆردا هه‌یه‌ یان بۆیان هه‌ڵبه‌سـتووه‌؟
ئه‌گه‌ر جێـگری سه‌رۆک کۆمار ده‌سـتی له‌ تێرۆردا هه‌بێت، ئێدی عێراقیـیه‌کان په‌نا بۆ کێ به‌رن؟
ئه‌گه‌ر مالیکیش ئه‌م مه‌سه‌له‌ی پـیلانگێڕیـیه‌ی هه‌ڵبه‌سـتبێت، زه‌نگێکی ترسـناک نیـیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆریـیه‌ت ده‌ڕوات؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق میوانی به‌رنامه‌که‌ بوو.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:24 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG