پارتی کرێکارانی کوردسـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له چیای قه‌ندیل بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سـته یه‌ک لایه‌نه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و داوای له حکومه‌ت و له‌شـکری تورکیا کرد ئه‌وانیش بڕیارێـکی له‌و جۆره بده‌ن تا ڕێ له به‌رده‌م سـازکردنی دانوسـتاندنی ئاشتی خۆشبێت و مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه چاره‌سه‌ربکرێت.
هاوکات له ناو تورکیاش هه‌وڵێـک به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌یه و وه‌ک ده‌گوترێت سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئه‌تالای بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌یه.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان، شـاره‌زای سیاسی و مامۆسـتای له زانکۆی دجله.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری، مامۆسـتای زانکۆی دهۆک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:08 خوله‌که.