توێژه‌ره‌وان له کۆریای باشور ده‌ڵێن ده‌توانن شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدا ده‌سـتنیشـان بکه‌ن له ڕێـگه‌ی شـیکردنهوهی هه‌ناسه‌دانی که‌سه‌که.
ڕێـکخراوی RNL Naturalبنکه له سیۆل لێـکۆڵینه‌وه‌ی کردووه له‌سه‌ر 35 ژن که شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکیان هه‌بوو و هه‌روه‌ها 35 ی تریش که شێرپه‌نجه‌یان نه‌بووه.
توێژینه‌وه‌که گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌ی ده‌کرێت له ڕێـگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیـیه ئاشـکرابێت و بنچینه زانسـتیـیهکهی لێـکۆڵینهوهکهش له هه‌ستی بۆنکردنی سه‌گ و گورگ و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه وه‌رگیراوه که هه‌سـتێـکی زۆری بۆنکردنیان هه‌یه. ئه‌م ڕێـگهیهش یارمه‌تی پـزیشـکه‌کان ده‌دات تاقیکردنه‌وه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بکه‌ن له قۆناغی سه‌ره‌تایی شێرپه‌نجه‌که.
له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا ئامێرێـکی هه‌سـتیاری شیکردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان بۆ دیاریکردنی پـێـکهاته‌کانی هه‌ناسه به‌کارده‌هێنرێت. توێژه‌ره‌وان له بڵاوکراوه‌یه‌کیاندا ده‌ڵێن له ڕێـگه‌ی ئه‌و ئامێره‌ی هه‌ناسه‌دانه ده‌کرێت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌سـنیشـان بکرێت له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدا و ده‌کرێت چاره‌سه‌رکردنیش زوو دهسـتپـێـبکرێت.
لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌شڵێن ئه‌م ڕێـگای دهسـتنیشـانکردنه ئاسانه و ئازاریشی نیـیه، وه بۆ ئه‌و ژنانه له به‌رده‌سـتدایه که نیگه‌رانیـیان هه‌یه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ده‌توانن زووتر تاقیکردهنهوهی پـزیشـکی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌رزانیشه هه‌م له کاتی دهسـتنیشـانکردن و هه‌م له کاتی چاره‌سه‌رکردنیش.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕێـکخراوی RNL Natural ده‌ڵێن ئه‌نجامی فه‌رمی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه هێشـتا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ بڵاوبکرێته‌وه.