نه‌خۆشیه‌کان ئه‌وانه‌ی خۆراک له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیان ده‌گریت چه‌ندانن و هه‌روه‌ها کێشه‌یه‌کی روو له هه‌ڵچوی ته‌ندروستی گشتیـیه. ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش به هۆی هه‌ڵمژین یان پیسبوونیانه‌وه‌یه به ماده‌ی کیمیایی یان زینده‌وه‌ری ئێجگار گچکه ئه‌وانه‌ی به چاو نابینرێن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، پیسبوونی خۆراک ده‌شێت له هه‌ر قۆناغێکی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و خۆراکه‌دا ڕووبدات . واته هه‌ر له کێڵگه‌وه هه‌تا ده‌گاته کارخانه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ر ی خۆراک و به‌کارهێنانیان له لایه‌ن مرۆڤه‌وه. هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و خۆراکه له ئه‌نجامی پیسبوونی ژینگه‌وه بێت له‌وانه پـیسبوونی ئاو و خاک و هه‌روه‌ها هه‌وا.
تێکچوونی گه‌ده‌ی مرۆڤ یه‌کێکه له نیشانه‌کانی خۆراکی پیسبووه ، هه‌روه‌ها خۆراکی پیسبوو ره‌نگه نه‌خۆشیـیه‌کان به درێژای ته‌مه‌ن بخولقێنێت هه‌ر له سکچوون هه‌تا ده‌گاته چه‌ندان له جۆره‌کانی شێرپه‌نجه.
له‌و باره‌یه‌وه رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی مه‌زه‌نده ده‌کات که پێکه‌وه به‌هۆی ئاو و خۆراکی پیسبوو ، ساڵانه 2.2 ملیۆن که‌س ده‌مرن و نزیکه‌ی 2 ملیۆن له کۆی ئه‌و ژماره‌یه منداڵانن.
نه‌خۆشیه‌کانی ئاکامی خۆراکی پیسبوو هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆراک، کێشه‌یه‌کی ڕوو له زیادبووه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی. ئه‌رکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیانی له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیدانی وڵاتانی ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌یه بۆ به‌هێزکردنی پرۆگرامه‌کانیان له پێناو باشکردنی سه‌لامه‌تی خۆراک و هه‌موو پرۆسه‌کانی هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی خۆراکه‌وه هه‌تا دوا قۆناغی به‌کارهێنانی.