له ئه‌ثینای پایته‌ختی یۆنان، هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسك ڕێژیان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ته‌قاند له ده‌مێکدا کرێکاران و کارمه‌ندانی که‌رتی گشتی ده‌ستیان به مانگرتن کردووه له دژی ڕێبازه ئابوریـیه‌کانی ده‌ست گرتنه‌وه له پێناو باشکردنی ڕه‌وشی ئابوری په‌ککه‌وتووی وڵاته‌که گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئاژانسی هه‌واڵ به‌ری ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ڕایگه‌یاند که خۆپیشانده‌ران په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیسی دژ به ئاژاوه دابوو و به‌رده‌بارانیان کردبوون و له به‌رسفدا هێزه‌کانی پۆلیس گازی فرمێسک ڕژیان به کار هێنابوو.
خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گواستنه‌وه‌ی ناو ئاو و ڕاگیراون و کارمه‌ندانی ڕێکخستنی هاتوچۆی هێڵه ئاسمانیـیه‌کانیش ته‌نها بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر کار ده‌که‌ن.
له میانی خۆپیشاندانه‌کاندا ئه‌ندامانی سه‌ندیکاکانی کرێکاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به بڕیاری حکومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه و خانه‌نشینی و به‌رز کردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی باج. شـایانی باسه زۆربه‌ی دوکان و خزمه‌تگوزاریـیه‌کان له ئه‌ثینا داخراون.