له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدای پایته‌خت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی ده‌رباره‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی زۆربه‌ی شـاره‌کانی عێراق گوتی مافێـکی ده‌سـتوریـیه بۆ هه‌موو تاکێـکی عێراقی ڕاوبۆچوونی خۆی دربـبڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه و دور له کاری توندوتیژی به داموده‌زگا حکومیـیه‌کان، وه‌ک ئه‌و بارودۆخه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌کی گرته‌وه.
نوجێفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن له درێژه‌ی کۆنگره‌که‌یدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێـک له ئه‌فسه‌ر و هێزه‌کانی ئاسایش له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا که ده‌رئه‌نجام چه‌ندین کوژراو و برینداری له نێو ڕیزه‌کانی خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ردا لێـکه‌وته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه.