سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ جارێـکی تر له بارودۆخی عێراق نیگه‌رانی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی و هۆشیاریشی دایه حکومه‌تی عێراق له هه‌ر هه‌وڵێـک بۆ هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی تایفی، ئه‌ردۆگان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌یدا گوتی ئه‌نکه‌ره بێ ده‌نگ نابێت له ئاسـت به‌غدا ئه‌گه‌ر بێت و هانی نانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بدات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ڵێت ده‌بێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌و ڕاسـتیـیه تێبگات که تورکیا سـنووری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌سـتێوه‌ردانه‌وه نیـیه، بۆیه چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێسـتێـکی ڕوون ده‌کات له نوری ئه‌لمالیکی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له ژێر ناوی ناکوکی تایفیدا سه‌ریان‌هه‌ڵداوه.
له به‌رپه‌رچی لێـدوانه‌که‌ی مالیکیشدا که ڕایگه‌یاندبوو بۆ تورکیا نیـیه باس له پـرسه ناوخۆیـیه‌کانی عێراق بکات و باشـتره سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی بێت و ده‌ست له کاروباری وڵاتان وه‌رنه‌دات، به پـێچه‌وانه‌شه‌وه عێراق له پـرسه ناوخۆیـیه‌کانی تورکیا قسه‌ی خۆی ده‌بێت.
ئه‌ردۆگان به توڕه‌یـیه‌وه له وه‌ڵامی ئه‌م لێـدوانه‌دا قسه‌کانی مالیکی به نه‌شیاو و کڵاو له قه‌ڵه‌م‌داوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق وه‌ڵامی لێـدوانه‌کانی ئه‌ردۆگانی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، عێراقیـیه‌کان به سـووننه و شیعه‌وه بران و پـێویسـتیان به هیچ که‌سێـک نیـیه به‌رگری له یه‌کێـکیان بکات دژ به‌وه‌ی تریان. مالیکی ده‌ڵێت گه‌لی عێراق شانازی به نیشـتیمانه‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن و لایه‌نگری وڵاتی خۆیانن نه‌ک وڵاتێـکی تر.
پاشان مالیکی ڕووی قسه‌کانی ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان ده‌کات و لێـدوانه‌کانی به هه‌راسانکه‌ر بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق ناوده‌بات، به‌وانه‌شه‌وه که پـێـیان وایه به‌رگریـیان لێـده‌کات.
هه‌روه‌ها مالیکی ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌ردۆگان بزانێت چی ده‌ڵێت و ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات ئیهانه‌کردنه به عێراقیـیه‌کان، هه‌روه‌ها جارێـکی تر ده‌سـتێوه‌ردانه له کاروباری وڵاته‌که‌ی.
مالیکی له به‌یانـنامه‌که‌دا ده‌ڵێت پـێویسته له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان ئاگاداری گوته‌کانی بێت و له شێوازی گوتاری نێوده‌وڵه‌تی لا نه‌دات و وه‌ک تاقم و تایفه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری نه‌ڕوانێت. له به‌شی کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌شدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زیان به هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت به تایبه‌تی تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.