مۆزه‌خانه‌ی نیشـتیمانی عێراقی یه‌کێـکه له گرنگترین مۆزه‌خانه‌کانی جیهان و سـاڵی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1923. پارچه نایاب و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر شـوێنه‌واره مێژوویـیه‌کانی سـۆمه‌ری و ئاشوری و بابلی و کلدانی و سـاسانی و ئیسلامی‌دا.
200 هه‌زار پارچه‌ی شـوێنه‌واره کۆنه‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌کان که له خاکی عێراقیدا ژیاون له مۆزه‌خانه‌ی نیشـتیمانیدا به‌رچاو ده‌که‌وێت و مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 500 هه‌زار سـاڵ پـێش له‌دایکبوونی پـێغه‌مبه‌ر عیسا.
له پـرۆسه‌ی ڕووخانی ڕژێمی عێراقیدا و له سـاڵی 2003 دا مۆزه‌خانه‌ی نیشـتیمانی عێراقی ڕووبه‌ڕووی کاره‌سـاتێـکی بێ وێنه بوویه‌وه له مێژووی جیهاندا، ئه‌ویش به تاڵانکردن و ێرانکردن و شـێواندنی بوو.
به هاوکاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یارمه‌تی هاوڵاتیانی دڵسـۆزی عێراقی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له 15 هه‌زار پارچه‌ی دزراو نزیکه‌ی 7 هه‌زار گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ نێو مۆزه‌خانه‌ی نیشـتیمانی عێراقی.
بۆ تیشـک خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و زانیاری زیاتر گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ فه‌وزی ئه‌تروشی جێـگری وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراقی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.