به مه‌به‌سـتی زیادکردن و به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوری عێراقدا، 15 پارێزگای باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی 8 سـاڵه پارێزگاکانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی له هه‌موو بوراێـکی خزمه‌تگوزاریدا دواخسـتووه به‌هۆی قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی مه‌رکه‌زیـیه‌وه و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆی پارێزگاکان.
کۆنگره‌ی پـێشـنیازکراو که به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو له هه‌نگاوێـکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراودا نوێنه‌رانی پارێزگاکانی باشوری عێراق بایکۆتی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان کرد که به‌ر له مانگێـک له‌سه‌ر داخوازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیان پـێشنیازیان کردبوو.
له پاشـکۆی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئوسامه نوجه‌یفی وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆی پـیشـاندا له ڕێـگریکردنی نوێنه‌رانی پارێزگاکانی باشور، هۆکاره‌که‌شی بۆ فه‌رمانێـکی حزبی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گوتی 15 پارێزگا داوایان پـێشـکه‌شکردبوو ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وای ده‌سـتوریان که له ڕاستیدا لێـیان زه‌وتکراوه، به‌ڵام سه‌رمان سوڕده‌مێنێت که هه‌ندێـک له نوێنه‌رانی پارێزگاکان به فه‌رمانێـکی حزبی ڕێگریـیان لێـکرا ئاماده‌ی کۆنگره‌که بن ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که هێشـتا له عێراقدا ڕێگری ده‌کرێت له ئازادی ڕاده‌ربڕین و داوای مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی دانیشـتوانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌رێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:18 خوله‌كه.