Accessibility links

میدیاکانی ئەڵمانیا: عێراقیـیەکی نزیک لە داعش گومانبارە بە تەقینەوەکانی دژی تیپی وەرزشی بوروسیا دۆرتمۆند


میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن دوو کەس کە یەکێکیان عێراقیـیە گومانبارن بە تەقینەوەکانی دوێنێ سێشەممەی شاری دۆرتمۆند، ئەوانەی پاسی یانەی وەرزشی بوروسیا دۆرتمۆندیان کردە ئامانج و لە ئاکامدا یاریزانێـکی یانەکە برینداربوو.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەڵمانیا و هەردوو ڕۆژنامەی ئێکسپرێس و کولنەر شتات ئانتسایغەر دەڵێن کەسێـکی عێراقی تەمەن 25 ساڵ کە لە شاری فوپـپرتالی باشوری دۆرتمۆند دەژی گومانبارە بە هێرشەکە و دەرکەوتووە کەسێـکی نزیکە لە داعشەوە. دەشڵێن کەسێـکی دیکە کە ئەڵمانیـیە و تەمەنی 28 ساڵە و لە شاری فرۆندنبێرگی ڕۆژهەڵاتی دۆرتمۆندە ئەویش گومانباری دووەمە.

پـێشتر پـۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند گومانیان لە دوو کەسی توندڕەوی ئیسلامی هەیە و ماڵی هەردوو گومانبارەکەیان پـشکنیوە و یەکێـکیان دەسـتگیرکردوون.

گوتەبێژی داواکاری گشتی فیدراڵی دەڵێت سێ نامە لە شوێنی تەقینەوەکان دۆزراونەتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن توندڕەوانی ئیسلامی لە پشت هێرشەکەوەبن.

دەڵێن لە نامەکاندا نووسراوە ئەمە لە تۆڵەی ئەوەیە ئەڵمانیا فڕۆکەی تۆرنادۆی خۆی بۆ دیدەوانی لە هەڵمەتی دژی داعش لە سوریا بەکاردەهێنێت. دەشڵێن لە نامەکاندا داواکراوە بنکەی لەشکری ئەمەریکا لە ڕامشتاینی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دابخرێت.

هێشتا داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە

XS
SM
MD
LG