سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و له کۆنگره لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی کۆمه‌ڵی 20 له که‌نه‌دا کار بۆ گه‌شه‌دان و به‌هێزکردنی ئابوری جیهانی ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی گوتی قه‌یرانه دارایی‌یه‌که‌ی ئه‌م دوایـیانه سه‌لماندی که چۆن ئابوری وڵاتان به شـێوه‌یه‌کی ئاڵۆز پـێکه‌وه گرێدراون. گوتیشی ده‌بێت وڵاتان هه‌ماهه‌نگی له هه‌وڵه‌کانیاندا بکه‌ن و ئه‌و یاسا و ڕێـسـایانه بۆ چاکسـازی دارایی دابنێن که دبنه مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری جیهانی.
به‌ڕێز ئۆباما له کۆشـکی سـپی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و شـاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا به‌ڕێبکه‌وێت تا به‌شـداری له کۆنگره‌که‌دا بکات.
ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێبه‌ران له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته که‌نه‌دا بۆ به‌شـداریکردن له هه‌ردوو کۆنگره‌ی گرووپی 20 و گرووپی 8 . ئه‌و دوو گرووپه وه‌ک یانه‌ی سه‌ره‌کی کار بۆ هاوکاری ئابوری له جیهاندا ده‌که‌ن له نێوان وڵاتانی پـیشه‌سـازی و وڵاتانی به ڕسـکان‌چوودا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی گرووپی 8 ڕۆژی هه‌ینی له موسکۆکای باکوری شـاری تۆرۆنتۆ کۆده‌بنه‌وه و سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیـیه ئاسایشـیـیه‌کانیش گفتوگۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌نگی باسـه‌کانیان ده‌خه‌نه سه‌ر چۆنێتی گه‌شه‌پـێـکردنی ئابوری هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی له‌نگی دارایی ده‌بنه‌وه.