دکتۆر فوئاد مه‌عسوم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی کرد.
له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کاریگه‌ری ناکۆکیه سیاسیه‌کان هۆکارێک بووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌کات که پێش یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کردبووی و ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌سود بووه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت کێشه‌ی زۆر له پێش بوون که له‌وانه بوو به‌ره‌و ته‌قینه‌وه بڕوات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.