فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هیچ داواکارییه‌کی له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده له باکوری ئا‌فریکاوه پێ نه‌گه‌یشتووه له به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی ئه‌و 7 بارمته‌یه‌ی که 5 که‌س له‌وانه هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسین.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ل عه‌ره‌بییه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که ڕفێنه‌ره‌کان داوا له فه‌ڕه‌نسا ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌کردنی په‌چه پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی ئه‌و بارمتانه.
کاربه‌ده‌ستێک له ئۆفیسی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا نیکۆلاس سارکۆزی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که هیچ په‌یامێک و هیچ داواکارییه‌کمان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ی که به ئه‌لقاعیده له مه‌غریبی ئیسلامی ناسراوه پێ نه‌گه‌شتووه.
شایانی باسه فه‌ڕه‌نسا به‌م دواییانه یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد که به‌کار هێنانی په‌چه له شوێنه گشتییه‌کاندا قه‌ده‌غه‌ده‌کات، ته‌نها له شوێنی نوێژکردندا نه‌بێت.
ئه‌ل عه‌ره‌بییه ڕاشیگه‌یاندووه که ڕفێنه‌ره‌کان داوای ئازاد کردنی هه‌ندێک له زیندانییه‌کان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها 9 ملیۆن و 7 سه‌د هه‌زار دۆلاریش.