میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر دڵشاد موسته‌فایه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆوه ده‌ستپێده‌کات، دواتر ڕوه‌و هونه‌ری سینه‌ما هه‌نگاو ده‌نێت ، به‌ڵام وه‌نه‌بێت بیه‌وێت له شانۆ دابڕێت، ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤارێکی شانۆییه و له‌گه‌ڵ نوسینی ده‌قه شانۆییه‌کانیشدا هه‌ر خه‌ریکه ،ئه‌مانه بێ له‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له بواری شانۆدا ده‌یدات.
دوا کاری شانۆیی که هونه‌رمه‌ند دڵشاد موسته‌فا کردویه‌تی له ساڵی دوو هه‌زار و دوودا بووه و دوا کورته فلیمیشی له ساڵی دوو هه‌زار و نۆدا بووه.
هونه‌رمه‌ند دڵشاد موسته‌فا ، کۆلیژی هونه‌ری زانکۆی به‌غدای ته‌واو کردووه ، له ساڵی 2009 دا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له فلیمسازیدا له زانکۆی وێڵز له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1999 تا ساڵی 2004 سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شاکار بووه.
له ساڵی 1995 ه‌وه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه له ڤێستیڤاڵهکانی فلیمی سینه‌مایی و خه‌ڵاتی ڕۆژی شانۆی جیهانی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان و هه‌روه‌هاش خه‌ڵاتی باشترین ڕه‌خنه‌گری سینه‌مایی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵی 1996 دا.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح بیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دڵشاد موسته‌فا، که ماوه‌که‌ی 9:41 خوله‌که.