سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئه‌وروپایی " هۆزێ مانوێڵ بارۆسۆ " ئه‌مڕۆ داوای زیاتر یه‌کێتی و هاوئاهه‌نگی نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپاکرد، ئه‌مه‌ش له ئاکامی قه‌یرانی ئابوری نێو یه‌کێتیـیه‌که‌یان.
له وته‌که‌یدا بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپایی له شاری " ستراسبۆرگ " له فه‌ڕه‌نسا ناوبراو داوای پیاده‌کردنی باجی نوێی سه‌ر مامه‌ڵه‌ی دارایی کرد و ڕه‌نگه ساڵانه نزیکه‌ی 75 ملیار دۆلار به‌رزبکرێته‌وه . له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا ، یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕی نزیکه‌ی 6.3 ترلیۆن دۆلار یارمه‌تی بۆ حکومه‌تانی ئه‌وروپایی دابینکردووه.
ناوبراو له وته‌که‌یدا پێشنیازی خولقاندنی بۆندی ئه‌وروپایی کرد، ئه‌وه‌ی رێگه به هاوبه‌شیکردن له قه‌رزدا ده‌دات له نێوان 17 وڵات‌دا، ئه‌وانه‌ی دراوی یۆرۆ به‌کارده‌هێنن .
وڵاتانی نێو بازنه‌ی یۆرۆ ناکۆکن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بۆندی ئه‌وروپایی.
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئه‌وروپایی قه‌یرانی هه‌نوکه‌ی دارایی به سه‌ختترین قه‌یرانی له مێژوی یه‌کێتی ئه‌وروپای له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، په‌رله‌مانی یۆنانی دوێنێ مه‌سه‌له‌ی باجی نوێی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری په‌یوه‌ست به باجی موڵکداری په‌سه‌ندکرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له‌مه‌ڕ باج دوایین هه‌وڵی حکومه‌تی یۆنانیـیه بۆ ڕازیکردنی خاوه‌ن قه‌رزه‌کانی و هه‌روه‌ها بۆ پیشاندانی وابه‌سته‌ی حکومه‌تی یۆنانیـیه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌رشانی وڵات.