ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕێگاکان بۆ پێش‌گرتن له قه‌یرانی دارایی که بۆی هه‌یه ببێته هۆی تێکدانی ئابوری ئه‌و ڕێکخراوه 27 وڵاتییه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا نیکۆلاس سارکۆزی داوای گۆڕانکاری له په‌یماننامه بنچینه‌ییه‌کاندا بکه‌ن.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر له کۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویاندا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پشتیوانی بۆ په‌یماننامه‌یه کۆبکه‌نه‌وه که چاره‌سه‌رکردنی میکانیزمی کێشه‌کان و سزاشی تیادابێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که که‌م هێنانی بودجه‌یان زۆربووه. ئه‌م سزایانه بریتیش ده‌بن له‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی مافی ده‌نگدانیان لێ بسێنرێته‌وه.
به‌ڵام زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن بۆ گۆڕانی په‌یماننامه‌که که پێویستی به ده‌نگی هه‌ر 27 ئه‌ندامه‌که هه‌یه.