زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی میدتێرمی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا، واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگرێس که له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا ده‌کرێت، زیاتر مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان ڕۆڵ ده‌بینن وه‌ک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی یان ده‌ره‌کییه‌وه هه‌یه.
ئێریک شرایڤ، پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن ده‌ڵێت ده‌شیت جار جاره گرنگی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا بدرێت، ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی میدتێرمداکه ڕۆژی دووی یازده ده‌کرێت، هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی و وڵاتیش ڕۆڵی خۆیان هه‌بێت، چونکه مه‌سه‌له‌کان سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کان و ڕێبازه‌کانی سه‌رۆک ئۆبامان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئێریک شرایڤ، پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:30 خوله‌که.